فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی (7 تەمموز) رایگەیاند کە هێزە عێراقیەکان لە گەڕەکی نەجەفی پێشڕەوی دەکەن و ئەوەش دوا گەڕەکە له موسڵ كه لەژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا ماوه.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانمان دهستیانگرتۆتهوه بهسهر بینای ئاگرکۆژێنەوە و مەخفەری پۆلیس و باڵەخانەیەكدا لەگەڵ شەقامێكی سەرەکی کە دەچێتەوەسەر رووباری دیجلە."
وتی چەندین خێزان لەو ناوچانە هێنراونەتە دەرەوە و هاوکاریی خێرایان بۆ دابینکراوه.
وتیشی: "چەندین چەکدار کوژراون و هەندێکی دیکەیان دەستگیرکراون لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا."