دوو رۆژنامەنوسی عێراقی کە کاریان بۆ تەلەفزیۆنی هونا سەلاحەدین دەکرد لە گوندێکی باشوری موسڵ لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژران، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (7 تەمموز) رایگەیاند.
ئەفسەران رایانگەیاند داعش لە سهرهتای ئهم هەفتەیەدا دزەیکردە نێو ئیمام غەربیهوه لە گەیارە و دهستیانگرت بهسهر گوندهكهدا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان شەڕیاندەکرد بۆ دەرپهڕاندنی جیهادییەکان.
کەناڵەکە رایگەیاند كه "حەرب هەزاع دلێمی، پەیمانێر بۆ کەناڵی هونا سەلاحەدین و سوداد دوری، کامێرامانی هەمان وێستگە، شەهیدبوون" لە ئیمام غەربی.
نەقیب خەلدون جبوری بە دیارونای وت رۆژنامەنووسی وێنەگر عەلی جەمال عەکابیش لە هێرشەکەدا برینداربوو.
وتی ئەم سیانە رووماڵی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە عێراقییەکانیان دەکرد لە موسڵ کاتێك لەلایەن داعشەوە هێرشیان کرایەسەر.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعن پشتڕاستیکردەوە كه دوو رۆژنامەوان لەو گوندە كوژراون و وتی هەندێکی تریش لە ماڵێکدا لەگەڵ پۆلیس گیریانخواردبوو.
وتی هێزە ئەمنییەکان دوو ماڵ دوورن لەوانەی گیریانخواردووە، بەڵام بەهۆی نیشانگرەکانی داعشەوە [پێشڕەوییان] هێواشکراوەتەوە.
قائیمقامی گەیارە خالید جارەڵڵا بە دیارونای وت رۆژنامەوانەکان کەوتنەبەر هێرشی چەکدارانی داعش "لە هەوڵیاندا بۆ رێگرتن لە گەیاندنی راستی".