هێزەکانی عێراق کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبیان تێکشکاند لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی زەمینیدا پێنجشەممە (6 تەمموز) بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە له ئەنبار رایگەیاند.
فەرماندە، لیوا قاسم محەمەدی، بە دیارونای وت: "کارگەیەکی بۆمڕێژکردنی ئۆتۆمبێل تێکشکێنراوە لە باکوری دەریاچەی حەدیسە، بە دووریی 160 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای رهمادی."
وتیشی ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتیە زەمینیە کە بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، بووە هۆی کوژرانی حەوت چەکدار لەنێویاندا یەکێك کە پشتێنی بۆمڕێژکراوی لەبەردابوو.