هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دژی داعش دەجەنگن لە دوایین گەڕەکی موسڵدا

هێزەکانی عێراق چوارشەممە (5 تەمموز) چوونەناو گەڕەکی نەجفیه‌وه‌، کە دوایین ناوچەیە هێشتا لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دایە، کە شەڕێکی قورس لەوێدا بەڕێوەدەچێت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فه‌رمانده‌ لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا بە دیارونای وت: "چوار کۆڵان، یان تەنیا 500 مەترێك، ماوە پێشئەوەی موسڵ بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت."

وتیشی شەش ئەندامی داعش لە شەڕەکانی چوارشەممەدا کوژران و ئاماژەیدا به‌وه‌ی كه‌ رزگارکردنی فەرمیی موسڵ لەماوەی "دوو رۆژی داهاتوودا" رادەگەیەنرێت.

هەروەها وتی: "ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانمان ئێستا جەختدەکەنە سەر لەناوبردنی ئەندامانی داعش، پاککردنەوەی خانووەکان، راگواستنی مەدەنی و دابینکردنی خۆراك و دەرمان بۆیان."

هاوکات، سەرەكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، لە وتەیەکدا کە شەوی سێشەممە پەخشکرا پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و هێزە ئەمنیەکان کرد بەهۆی بردنەوەی "سەرکەوتنێکی سەرەکی" بەسەر داعشدا لە موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500