هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی: سارین بەکارهێنراوە لە هێرشەکەی نیسانی سەر شارۆچکەیەکی سوریادا

تیمێکی دۆزینەوەی راستییەکان کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە نێردرابوو، گەیشتە ئەو ئاکامەی گازی سارین وه‌ك چه‌كی كیمیایی بەکارهێنراوە له‌ هێرشه‌كه‌ی 4 نیساندا کە کرایەسەر شارۆچکەی خان شه‌یخون، راپۆرتێکی نهێنی پێنجشەممە (29 حوزەیران) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ئێستا لەلایەن پانێڵێکی هاوبەشەوە لەخۆدەگیرێن بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا رژێمی سوریا لەپشت هێرشەکەوە بووە.

راپۆرتەکە رایگەیاند: "بەگوێرەی کارەکانی، تیمی دۆزینەوەی راستییەکان دەتوانێت بگاتە ئەو ئاکامەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵك، کە هەندێکیان مردوون، گازی سارین، یان ماددەیەکی وەك گازی سارینیان بەرکەوتبوو."

راشیگەیاند: "ئەو بەردانەوەیە [ی گازەکە] کە بووە هۆی ئەم ئاڵوده‌بوونه‌ زۆر ئەگەری هەیە لە هەمان شوێن ئەنجامدرابێت کە ئێستا چاڵێکە لەسەر رێگەکە. ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی تیمی دۆزینەوەی راستییەکان ئه‌وه‌یه‌ کە ئەو به‌ردانه‌وه‌یه‌ تەنیا دەتوانرێت دیاریبكرێت وه‌ك به‌كارهێنانی گازی سارین، وەك چەکی کیمیایی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500