هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای پاسداران: هێرشی موشەکیی ئێران بۆ سوریا ئامانجەکانی داعش دەپێکێت

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دووشەممە (19 حوزەیران) رایگەیاند ئەو موشەکانەی هەڵیداوە بۆ نێو سوریا ئامانجەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان پێکاوە وەك کاردانەوە بەرامبەر هێرشەکانی تاران کە پێشتر و لەم مانگەدا لەلایەن ئەو توندڕەوانەوە لە ئەستۆگیران، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی سوپای پاسداران، ژەنەراڵ رەمەزان شەریف، بە ماڵپەڕی سپاه نیوزی ئەو هێزە تایبەتەی وت: "بەگوێرەی زانیاریه‌ باوەڕپێکراوه‌كان، هێرشه‌ موشەکییه‌كه‌ دژی داعش سەرکەوتووبووە."

پێشتریش رایانگەیاند كه‌ پاسداران شەش موشەکی لە خۆرئاوای ئێرانەوە بەسەر سنوردا هەڵداوە بۆ نێو پارێزگای دێرەزوور کە زۆربەی لەژێردەستی داعشدایە، تا بنکەیەکی فەرماندەیی داعش بکاتە ئامانج.

هێرشەکەی یەکشەممە دوای ئەوە هات دوو هێرش لە تاران لە 7 حوزەیراندا 17 کەسیان کوشت، كە یەکەمین هێرش بوون کەداعش بەرپرسیارێتیی لەئەستۆ بگرێت لە ئێران.

تەلەفزیۆنی دەوڵەت رایگەیاند هێرشەکە فەرماندەیەکی داعشی کوشت کە کەسێكی سعودی بوو بەناوی سەعد حسێنی، ناسراو بە ئەبو سەعد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500