هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەینی (16 حوزەیران) رایگەیاند ناتوانێت پشتڕاستی مەرگی سەرکردەی ئەو گروپە بکاتەوە، دوای ئیدیعای روسیا بەوەی رەنگە کوژرابێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە، عەقید ریان ئێس دیلۆن، وتی: "ناتوانین ئێستاکە پشتڕاستی ئەو راپۆرتانە بکەینەوە."
پێشتر سوپای روسیا رایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا مانگی پێشوو لە سەرکردەکانی داعشی داوە لە سوریا و هەوڵدەدات پشتڕاستی ئەوە بکاتەوە كه سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی کوژراوە.
راشیگەیاند واشنتۆنی ئاگادارکردۆتەوە لە هێرشی 28 ئایار نزیك قهڵای سوریای گروپەکە، رەققە، کە لەئێستادا لەبەردەم هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.
ههروهها رایگەیاند: "فەرماندە باڵاکانی گروپە سەربازییەکانی بەناو ئەنجومەنی سەربازیی داعش، 30 فەرماندەی پلەناوەند و زیاتر لە 300 چەکدار کە ئاسایشی ئەوانیان دابیندەکرد، لەناوبران."
"بەگوێرەی ئەو زانیارییەی لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستکەوتووە، سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادیش لەو کۆبوونەوەیەدا بووە و بە هێرشەکە لەناوبراوە."
سەرکردەی دهستپێڕانهگهیشتووی داعش كه له عێراق لهدایكبووه، لەوکاتەوەی خۆی بە "خەلیفە" ناساندووە لە شاری موسڵی عێراقدا، سێ ساڵ لەمەوپێش، لەناو خەڵکدا نەبینراوە.
ئەو کە داواکراوترین کەسی جیهانە، لە رابردوودا چەندین جار دەنگۆی برینداربوون یان کوژرانی بڵاوبۆتەوە.
بهغدادی نازناوی "تارماریی" پێدراوە چونکە وهك دەوترێت نزیك بە سنوری سوریا-عێراق بینراوە، لهكاتێكدا هەرگیز ئهو شوێنانهی لێیبووه پشتڕاستنەکراوەنهتەوە.