هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هەڵدەکوتنە سەر داعش لە کەرکوك

هێزی ئاسمانی عێراق پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لە کەرکوك، پێنجشەممە (15 حوزەیران)، چەندین چه‌كداری بیانیی گروپەکەیان کوشت، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشەوە درابوو، هەڵۆکانی هێزی ئاسمانی شەوی پێنجشەممە چەندین هێرشی ئاسمانییان کردەسەر عەباسی لە ناوچەی حەویجە و چوار پێگەی داعشیان تێکشکاند."

راشیگەیاند: "زۆر ئەندامی داعش -- بەتایبەتی بیانییەکان -- لە هێرشە ئاسمانییەکەدا کوژران و هەموو چەك و تەقەمەنییەكی پێیانبوو تێکشکان."

جگه‌ لەوەش، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوك هەینی رایگەیاند، پێنج ئەندامی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا لە پارێزگاکە دەستگیرکران.

بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکان، عەمید سەرحەد قادر، وتی گومانلێکراوەکان داواکراوبوون به‌ "تۆمەتی جددی پەیوەست بە تیرۆریزمەوە" و سیانیان چەك و تەقەمەنییان پێگیرا کاتێك دەستگیرکران.

ناوبراو بە دیارونای وت دەستگیرکردنەکە بەشێك بوو لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی جیاواز لە ناوچەکانی لەیلان و حوزەیران لە ناوه‌ڕاست و باشوری کەرکوك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500