هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی عێراقی: لەئێستادا داعش 1%ی موسڵی بەدەستەوەیە

هێزەکانی عێراق تەواوی باب سنجاریان لە خۆرئاوای موسڵ کۆنترۆڵکردووە، کە بووه‌تە هۆی ئەوەی ئەو ناوچەیەی بەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە ماوە کەمبکاتەوە بۆ له‌سه‌دا یه‌ك، فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق هەینی (16 حوزەیران) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، بە دیارونای وت: "ئێستا هێزەکانی عێراق له‌سه‌دا 99ی موسڵیان له‌ژێرده‌ستدایه‌ و گروپە تیرۆرستییەکە تەنیا کۆنترۆڵی له‌سه‌دا یه‌كی شارەکە دەکات."

وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هەینی تەرکیزده‌كه‌نه‌ سەر لابردنی مین و پشکنینی ماڵەکان پێشئەوەی دوایین هەڵمەت بكرێت بۆ ئازادکردنی دوا قه‌ڵای داعش -- ناوچەی مزگەوتی نوور، منارەی حەدبا و ئەو ناوچەیەی دەچێتە سەر رووباری دیجلە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500