هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەند سەرکردەیەکی باڵای داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە موسڵ کوژران

هێزەکانی عێراق سێ سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە گەڕەکی شیفا، دوایین بنکەی گروپەکە لە موسڵ، کوشت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە (14 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "یەکە تایبەتەکانی عێراق هێرشێکیان لەپشتەوەی هێڵەکانی دوژمن لە گەڕەکی شیفای موسڵ ئەنجامدا، شاڵاویانبردە سەر بنکەکانی داعش و سێ سەرکردەی داعشیان کوشت -- ئەبوهاجەر شامی، عەلی عەبدولڕەحمان و سەعد جبوری."

وتی: "یەکەکان زۆر له‌ یاریدەدەری سەرکردەکانی داعشیشیان کوشت، بەهۆی سودبینینەوە لە رەگەزی خافڵگیركردن لەو بەسەردادانەی ئەم بەیانییەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500