هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق چەند هێرشێکی داعش پوچەڵدەکەنەوە لە موسەنا

هێزەکانی عێراق هەوڵێکیان پوچەڵکردەوە لەلایەن دوو خۆکوژه‌وه‌ بۆ دزەکردنە ناو پارێزگای موسەنا لە باشوری عێراق، خۆرهەڵاتی ئەنبار، لە رێگەیەکی بیابانەوە، وەزارەتی بەرگری دوشەممە (12 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، سەعد مەعن، بە دیارونای وت ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) "شەوی رابردوو هەوڵیاندا دزەبکەنە ناو موسەناوە به‌ دوو بارهەڵگری بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ لەڕێی سنوری بیابانی باشوری پارێزگاکەوە."

وتیشی: "هێزەکانمان هەردوو بارهەڵگرەکەیان دۆزیەوە و یەکێکیان تەقاندەوە لەکاتێکدا ئەوی تر توانیی رابکات و خۆی حەشاربدات لە بیابانەکەدا."

مەعن وتی هێزە ئەمنیەکان بە پشتیوانیی هەلیکۆپتەر بیابانەکە دەپشکنن بۆ گەڕان بەدوای بارهەڵگرە هەڵاتووەکەدا و شانە تیرۆریستیەکانی نزیك ناوچەکە.

وتیشی: "هەوڵە شکستخواردووەکە رەنگە ئامانجی هێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بووبێت بۆ ناو موسەنا و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان لە جەژنی رەمەزاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500