فیچەرەکان

خولی داهاتووی گفتوگۆکانی سوریا لە ئەستانە دواخرا

  • + ئێستا كۆمێنت دابنێ
  • ئه‌م بابه‌ته‌ پرینت بكه‌
  • زیادكردن كه‌مكردن

گفتوگۆکانی ئاشتی ده‌رباره‌ی سوریا، بەپاڵپشتی روسیا، لە ئەستانە دواخران، رێکخەران پێنجشەممە (8 حوزەیران) رایانگەیاند، لەکاتێكدا لایەنە سەرەکییەکان ململانێیانە لەسەر ناوچە ئه‌مینه‌ لاوازه‌كان لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

پێشتر مۆسکۆ رایگەیاند داوای خولێکی نوێی دانوستان دەکات لە پایتەختی کازاخستان لە 12 بۆ 13 حوزەیران بۆ دامه‌زراندنی چوار "ناوچەی هێورکردنەوە" کە لە ئایاردا رێكه‌وتنی له‌سه‌ركرا لە گفتوگۆکانی نێوان روسیا و ئێران و تورکیادا كه‌ به‌هاوبه‌شی سپۆنسه‌ری ده‌كه‌ن.

بەڵام جێگری وەزیری دەرەوە، میخایل بۆگدانۆڤ، وتی ئێستا مۆسکۆ هەوڵدەدات "لە دەوری" 20 حوزەیراندا گفتوگۆكان ده‌ستپێبكرێن، لەکاتێكدا چەندین شاند "دەرکەوت ئامادەنین".

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند پێیانوتراوە نوێنەرانی ئەو سێ وڵاتە لە پایتەختەکانیان بەیەکدەگەن لەم "چەند رۆژ و هەفتەیەی داهاتوودا".

هیچ پشتڕاستکردنەوەیەك لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە نەبوو بۆ دیاریکردنی رۆژی نوێی گفتوگۆکان.

كۆمێنت دابنێ (رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین) * مانای ئەوەیە ئەم خانەیە دەبێت پڕبکرێتەوە

* مانای ئەوەیە ئەم خانەیە دەبێت پڕبکرێتەوە

Test