سێ حاڵەتی نوێی پۆلیۆ لە سوریا تۆمارکراون لە دەستپێکی دەرکەوتنی ئەو ڤایرۆسەوە لەم وڵاتەدا لە 2014، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و رێکخراوێکی هاوبەشی هەینی (9 حوزەیران) رایگەیاند.
حاڵەتە نوێکان لە دێرەزوور تۆمارکراون، کە زۆرینەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کۆنترۆڵکراوە و گەمارۆی پایتەختیش توانای دەستڕاگەیشتن بە شمەکە سەرەتاییەکانی سنوردارکردووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەگوێرەی رێکخراوی جیهانی بنەبڕکردنی پۆلیۆ، نەخۆشیەکە لەم پارێزگایهدا لە ساڵی 2013 و 2014دا دەرکەوت، كاتێك 36 حاڵەت تۆمارکران.
وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سۆنا باری پێنجشەممە وتی حاڵەتە نوێکان لە جۆرێکی دیکەی هەمان ڤایرۆسن.
رێکخراوی جیهانی بنەبڕکردنی پۆلیۆ رایگەیاند: "هەرچەندە توانای دەستڕاگەیشتن بە دێرەزوور نەماوە بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە، چەندین کەمپینی کوتان دژی پۆلیۆ و کوتانی دیکە بەشێوەیەکی نیوەچڵ گەیشوونهتە پارێزگاکە لە سەرەتای 2016وە. پلانەکانی رووبهڕووبوونهوهی نەخۆشییەکە تەواوکراون."