لەسەر بنەمای زانیارییه هەواڵگرییهكان کە لەلایەن سوپای عێراقەوە پێیاندرابوو، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە خۆرئاوای موسڵ کردە ئامانج، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەینی (9 حوزەیران) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو پێگەی داعشیان لە موسڵی کۆن کردۆتە ئامانج -- لە ناوچەکانی شێخ فەتحی و زەنجیلی."
وتی هێرشەکان 24 توندڕەویان کوشت و ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاند، لەگەڵ چەندین چەك و کەلوپەلدا.