هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەندامێکی باڵای سوریی داعش لە دیالە کوژرا

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە حەویجەی کردە ئامانج لە باکوری خۆرهەڵاتی بەغدا، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە پێنجشەممە (8 حوزەیران) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

بەرپرسی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنەکە، سادق حسێنی، وتی: "ئەبو محەمەد شامی، ئەندامێکی باڵای سوریی داعش، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا کە یەکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق کردیانە سەر بنکەکانی داعش لە گوندی فەزیخە."

وتیشی هێرشە ئاسمانییەکە دوای چاودێریی بەردەوامی جوڵەکانی شامی هات، بە پاڵپشتی لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500