ئەو پیاوەی هێرشی کردەسەر پۆلیسێك بە چەکوش لە دەرەوەی کڵێسەی نۆتهردام لە پاریس بەڵێنی دڵسۆزیی بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دابوو لە ڤیدیۆیەکدا کە لە ماڵهكهیدا دۆزرایەوە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (7 حوزەیران) رایگەیاند.
ئەو پیاوە 40 ساڵە، کە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و بریندارکرا دوای هێرشکردنە سەر ئەفسەرەکە، هاواریکردبوو کە "سەربازی خەلافەتە" لهكاتی هێرشەکەیدا سێشەممە و گوایە لە تۆڵەی "سوریادا" ئەمە دەکات.
سەرچاوەیەك لە لێكۆڵینەوەکەوە وتی ڤیدیۆی بەڵێنی دڵسۆزی دان بە داعش لە گەڕانی پۆلیس بەنێو ماڵهكهیدا دۆزرایەوە کە لە دەرەوەی پاریس لە سێرگی بەکرێی گرتبوو.
پیاوەكه لە نەخۆشخانەدا به دەستبەسەرکراوی هێڵرایهوه و لهوێ چارەسەری برینی فیشهكێكی سەر سنگی بۆ کرا.
ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر هێرشبەرەکە دۆزرانەوە ئەویان وەك خوێندکارێکی دکتۆرای جەزائیری ناساند کە رۆژنامەوانیی دەخوێنێت لە زانکۆیەکی خۆرهەڵاتی فەرەنسا.
ئەفسەرە 22 ساڵەکە کەمێك ملی برینداربوو لە هێرشەکەدا لە مەیدانێکی قەرەباڵغدا لە یەکێك لەو شوێنانەی فەرەنسا کە زۆرترین گەشتیار رادەکێشێت.
فەرەنسا هێشتا لە دۆخی نائاساییدایە کە دوای هێرشەکانی پاریسی کانونی یەکەمی 2015 سەپێنرا، کاتێك چەکدارانی داعش 130 کەسیان لە یەك شەودا کوشت و کوشتاریان ئهنجامدا لە شوێنی جیاوازی شارەکەدا.