هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات دژی داعش پێشڕەویدەکەن لە رەققەی سوریا

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوییانکرد دژی ریکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شەقامەکانی رەققەدا چوارشەممە (7 حوزەیران)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هاوپەیمانێتی عەرەب-کورد حەوت مانگی پێچوو بۆ پێشڕەوی بۆسەر شارەکە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەکۆتاییدا سێشەممە چووە ناو گەڕەکی مەشلەبی رۆژهەڵاتی شارەکەوه‌.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات رایگەیاند بەرەبەیانی چوارشەممە گەڕەکەکە و قەڵای هەرقلیان گرت لە رۆژئاوای شارەکە.

قەڵاکە دەکەوێتە سەر گردێك بە دووریی دوو کیلۆمەتر لە قەراغی شارەکە.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ شەڕ لە باڵەخانەیەكیشدا روویداوە بەدووریی نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە باکوری شارەکە.

روانگەکە وتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانی سەختی ئەنجامداوە بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

پێدەچێت نزیکەی 300,000 مەدەنی لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بژن لە رەققە، لەنێویاندا 80,000 ئاوارەی ناوچەکانی تری سوریا.

بەڵام هەزاران کەس هەڵهاتوون لەم مانگانەی کۆتاییدا و نوسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش سێشەممە رایگەیاند كه‌ پێدەچێت 160,000 کەس لە شارەکەدا مابن.

وتەبێژی نوسینگەکە، دەیڤد سوانسن، وتی زیاتر لە 100,000 کەس "لەوانەیە گیریان خواردبێت" لەناو شارەکەدا لەکاتی هێرشەکەدا.

کۆمیتەی رزگاریی نێودەوڵەتی رایگەیاند "نیگەرانییەکی قوڵی هەیە لە سەلامەتیی مەدەنییەکان دوای کەمبوونەوەی ژمارەی هەڵاتوان لە شارەکە لە هەفتەی رابردوودا."

رێکخراوەکە هۆشداریدا كه‌ ئەو کەمبوونەوەیە دەریدەخات کە داعش دەیەوێت مەدەنیە ماوەکان بەکاربهێنێت وەك "قەڵغانی مرۆیی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500