هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش خاکی زیاتر لەدەستدەدات لە رۆژئاوای موسڵ

‌هێزەکانی عێراق کە دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) شه‌ڕده‌كه‌ن لە رۆژئاوای موسڵ سێ شوێنی نوێیان ئازادکرد لە ناوچەی موسڵی کۆن چوارشەممە (7 حوزەیران)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق ناوچەی فۆرن، خەسکی و گەڕەکی لێجان و زەنجیلییان گرتۆتەوە و ناوچەكانی ژێردەستی داعشیان لە [رۆژئاوای موسڵ] بۆ له‌سه‌دا 4 کەمکردۆته‌وە."

وتیشی: "شەڕەکە لە چەند رۆژێکی کەمدا یەکلاییدەبێتەوە."

هەروەها وتی سەرکردەی داعش، حەمید ئەحمەد، کە بە ئەبو هومام عێراقی ناسراوە، چوارشەممە کوژراوە لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیماناندا لەکاتێکدا 16 توندڕەوی تر لە روبەڕووبونەوە راستەوخۆکاندا لەگەڵ سوپادا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500