هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەندامێکی باڵای داعش لە خۆرئاوای بەغدا دەستگیرکرا

هێزەکانی عێراق دووشەممە (5 حوزەیران) ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە خۆرئاوای بەغدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێشەممە رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەته‌كه‌، عەمید سەعد مەعن، وتی: "هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان شوێنپێی ئەندامێکی باڵای داعشیان هەڵگرت و لە پلانێکی ورد-داڕێژراودا دەستگیریانکرد."

مەعن بە دیارونای وت هەواڵگریی فیدراڵ و ئاژانسی لێکۆڵینەوە، بە هاوکاریی هێزە زەمینیەکان، "نەسر عەبدویان دەستگیرکرد کە تیرۆرستێکی باڵای داعشە و ئەندامی بەناو ویلایەتی فەلوجەیە، لەکاتێکدا دەیویست بێتە ناو پایتەختەوە".

وتی: "دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت پێشئەوەی ببرێتە بەردەم دادگا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500