هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان داعش تۆمەتباردەکات بە لەسێدارەدانی 163 مەدەنی لە موسڵ لە 1ی حوزەیرانەوە

بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە (6 حوزەیران) رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی تۆمەتبارکرد به‌ کوشتنی 163 مەدەنی بۆ بەرگرتن لێیان لە هەڵاتن لە خۆرئاوای موسڵی عێراقهەفتەی پێشوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

زەید رەعد حسێن وتی: "وادەردەکەوێت دڕندەیی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە هیچ سنورێك ناناسێت."

ناوبراو لە وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: "دوێنێ، ستافەکەم پێیانراگەیاندم جەستەی کوژراوی پیاوان و ژنان و منداڵانی عێراقی هێشتا لەسەر شەقامەکانی گەڕەکی شیرای خۆرئاوای موسڵە، دوای ئەوەی لانیکەم 163 کەس تەقەیان لێکرا و کوژران لەلایەن داعشەوە تا رێ لە هەڵاتنیان بگرن."

وتیشی "ستافەکەم راپۆرتیان بەدەستگەیشتووە دەربارەی خەڵكی ونبوو لەم گەڕەکەدا" بێ پێدانی وردەکاریی زیاتر.

وتەبێژەکەی، روپەرت کۆلڤیل، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە واپێدەچێت کوشتارەکان لە 1ی حوزەیران روویاندابێت.

هێزەکانی عێراق هەموو ناوچەکانی دەوری موسڵی کۆنیان گرتۆتەوە تەنیا چەند ناوچەیەکی کەم نەبێت، بەڵام توندڕەوان بەتوندی شەڕدەکەن لەو ناوچانەدا كه‌ دانیشتوانیان زۆرە و لە چەندین خاڵی شەڕەکەدا مەدەنیەکانیان وەك قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500