سێیەم پیاو كه دەستگیرکرا لهسهر ئەنجامدانی هێرشە کوشندەکەی شەممە (3 حوزەیران) لە ناوەندی شاری لەندەندا، مهغریبییهكی ئیتالییه کە ساڵی پار دەستگیرکراوە بە گومانی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە رایگەیاند.
میدیا سەرەکیەکانی ئیتالیا بڵاویانکردەوە یوسف زەغبەی تەمەن 22 ساڵ کوڕی دایکێکی ئیتالیی خەڵکی بۆڵۆنا و باوکێکی مەغریبی بوو.
ئەو دووانە لێکجیابوونەوە و کوڕەکەیان، کە پاسپۆرتی هەردوو وڵاتی هەبوو، بەزۆری لە مەغریب ژیاوە و بهشێوهیهكی بهردهومیش جارجاره لە بەریتانیا کاریکردووە.
راپۆرتە ئیتالیەکان رایانگەیاند زەغبە ساڵی رابردوو دەستبەسەرکرا لە فڕۆکەخانەی بۆڵۆنا کە خەریكبوو سەر فڕۆکەیەك بکەوێت بەرەو تورکیا، بە گومانی هەبوونی نیازی بۆ پەیوەندیکردن بە چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه لە سوریا.
كاتێك دەستبەسەرکرا تەنیا کۆڵەپشتێکی بچوكی پێپوو لهگهڵ پاسپۆرتەکەی و بلیتێکی یەکسەری بۆ ئەستەنبوڵ.
بەگوێرەی راپۆرتەکان پۆلیس ڤیدیۆی پڕوپاگەندەی داعشی لە مۆبایلەکەیدا دۆزیهوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە، شکستیانهێنا لە دۆزینەوەی بەڵگەی تەواو بۆ هەبوونی پەیوەندی بە تیرۆریزمەوه بۆ حوکمدانی.
لەئەنجامدا ئازادکرا و بەهۆی هەبوونی پاسپۆرتی ئیتاڵییەوە نەتوانرا وەدەربنرێت لەژێر ئەو جۆرە فەرمانە کارگێڕیەی ئیتاڵیا بەردەوام بەکاریدەهێنێت دژی چەکدارە گومانلێکراوەکانی داعش كه خەڵکی مەغریب و تونسن.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، دەزگا نهێنیەکانی بەریتانیا و مەغریب ئاگادارکراونەوە سەبارەت بە پێگەی زەغبە وەك چەکدارێکی گومانلێکراو.
بەڵام پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند زەغبە "بابەتی بایەخی پۆلیس و دەزگای هەواڵگری ئێم ئای فایف MI5 نەبوو."
بە گوێرەی راپۆرتەکان، زەغبە لە شاری فاسی مەغریب لەدایك بووە و هەرگیز بۆ هیچ ماوەیەکی درێژ لە ئیتاڵیا نەژیاوە.
دایکی ساڵی رابردوو بە پۆلیسی وت کوڕەکەی داوای پارەی لێکردووە بۆ گەشتکردن بۆ رۆما پێشئەوەی بۆ گەشتە سکستخواردووەکەی بڕوات بۆ سوریا.