هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر شانەکانی داعش لە دیالە

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر حەشارگە و شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەم هەفتەیە دەستیپێکرد لە دیالە، وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (5 ئایار) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزە هاوبەشەکان "دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کردووە بۆ سەرکوتکردنی شانە و حەشارگەكانی تیرۆریستان لە حەدید و ئەسوەد و باخەکانی حەدید، گەڕەکی ئەملاك و کەساسبە".

بەیاننامەکە راشیگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجی "دەستگیرکردنی تیرۆرستان و تێکشکاندنی حەشارگەکانیانە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500