هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا بنکەکەی خۆیان بەهێزدەکەن نزیك بە خاڵی سنووریی تەنف لەكاتێكدا هێزەکانی سەر بە رژێم لەو نزیکانە لهزیادبووندان، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (1 حوزەیران) رایگەیاند.
وتەبێژی هاوپەیمانان، عەقید رایان دیلۆنی ئەمریکی وتی: "ئامادهیی و شوێنپێمان فراوانترکردووە و ئامادەین بۆ هەر هەڕەشەیەك کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە رژێمەوە بکرێت."
تەنف، لەسەر ئهو شاڕێگە سەرەکییهی دیمەشق و بەغدا پێکەوە دەبەستێتەوە، پشێویی تێکەوتووە بەهۆی شاڵاوی ئهو هێزانهوه كه لەلایەن ئێرانەوە پشتگیرییان لێدهكرێت و دڵسۆزی رژێمی سوریان. ناوچەکە، لە باکوری خۆرهەڵاتی سنووری ئەردەن، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ راهێنان و هێرشكردنهسهر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە 18 ئایاردا بۆمبارانی بهردهم کاروانێکی رژێمیان کرد کە پێدهچوو بەرەو بنکەی تەنف بچن.
هێرشەکە لەنێو "ناوچهی پێکدانەدان" روویدا کە رووبەری 55 کیلۆمەتر دەگرێتەوە لە دەوری بنکەکە. پێنتاگۆن رایگەیاند كه وادیاربوو هێزەکانی رژێم هەوڵیاندەدا "بنکەیهكی تەقەکردن" دروستبکەن بۆ یەکەکانی تۆپخانەیان لە ناوچەکەدا.
هەفتەی رابردوو، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان نامیلکەی هۆشدارییان بەسەر هێزەکانی رژێمدا بەردایەوە تا خۆیان بەدووربگرن.
دیلۆن وتی نزیکەی 200 سهربازی هاوپەیمانان و ههوادارهكانیان لە ناوچەکهدان و پشتگیریی زیاتریشیان بۆ هاتووه.
وتی: "بهردهوام رووماڵی هێزەکانمان دهكهین لەوێ لە تەنف."