هه‌واڵه‌كانی عێراق

200,000 کەس لە رەققە هەڵدێن پێش هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات

نزیکەی 200,000 کەس لە رەققەی بنکەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵاتوون لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێك بۆ سەر شارەکە، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (1 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانان، عەقید رایان دیلۆنی ئەمریکی وتی خەڵکە ئاوارەکە گواستراونەتەوە بۆ کەمپ و نشینگەی [تازە] دروستکراوی ئەو ناوچەیە.

دیلۆن وتی هاوپەیمانێتییە عەرەبی-کوردییەکە "بڕیاریانداوە داوا لە مەدەنییەکان بکەن [شارەکە] جێبهێڵن، نەك لە رەققەدا بمێننەوە".

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رەققە نزیکدەبێتەوە لە باکور و خۆرئاوا و خۆرهەڵاتەوە، بەڵام هێشتا لە ناوچەکانی باشوری شارەکەوە شەڕی نەکردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500