هێزە ئەمنییەکانی خاڵێكی پشکنینی نزیك شاری فەلوجەی پارێزگای ئەنبار هێرشێكی خۆکوژییان شکستپێهێنا کە پێگەکەیانی کردبووە ئامانج، پۆلیسی عێراقی لە ئەنبار هەینی (2 حوزەیران) رایگەیاند.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رەزیج، بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق تەقەیان لە لۆرییەك کرد کە لە خاڵە پشکنینەکەیان نزیکدەبووهوە لە خۆرهەڵاتی فەلوجە، کە دەیان هاوڵاتی لێ کۆبوبوونەوە.
رەزیج وتیشی: "ئۆتۆمبیلەکە پێشئەوەی بگاتە ئامانجەکەی تەقییەوە." وتی بهڵام نەبووە هۆی هیچ زیانێکی گیانی یان زیانی دیکە.