جەزائیر رازیبووە 41 پەنابەری سوری وەربگرێت کە لە ناوەراستی مانگی نیسانەوە لە ناوچەیەکی بیابان لەسەر سنووری مه‌غریبی دراوسێ گیریانخواردبوو، وەزارەتی دەرەوە وتی پێنجشەمە (1 حوزەیران).
ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێک‌دا وتی بڕیارەکە دوو رۆژ دوای ئەوە هات کە ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی كێشه‌ی په‌نابه‌ره‌كان -- كه ژنێكی سكپڕیان له‌نێودابوو -- "به‌رگریی لێنده‌كرا" و داوای لە جەزائیر و مه‌غریب کرد کاربکەن لەسەر چارەسەرکردنی.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی پی ئێسه‌وه بڵاوبووه‌وە، وتی جەزائیر دەخوازێت هەر 41 پەنابەرەکە وەربگرێت وەك "نیازپاکیەکی مرۆیی ناوازە".
وتی هەروەها بڕیارەکە به‌بۆنه‌ی مانگی رەمەزانی پیرۆزی موسڵمانانه‌وه بوو.
لە بەیاننامەکەدا کە لەكایه‌ن ئه‌ی پی ئێسه‌وه بڵاوکرابۆوە وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوە وتی پەنابەرەکان ماڵ و نانیان بۆ دابین دەکرێت و ئەگەر بخوازن لە وڵاتی سێهەم بە ناسیاوەکانیان ئاشنادەکرێنەوە.
رێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشەممە وتی هه‌نگاوی "خێرا" لەلایەن مه‌غریب و جەزائیره‌وه پێویستە تاوەکو ببنە هاوکاری "په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی دەستبەجێی 41 پەنابەرە سوریەکە."
وتیشی گروپەکە کە لە 17 نیسانەوە گیرانخواردبوو، پێکهاتبوون لە منداڵان و ژنان و لانیکەم یەكێكیان پێویستی بە منداڵبوون بوو بە نەشتەرگەری.