پڕۆژەی ئاوی فەلوجە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پارەی بۆدابینکردبوو، ئاو دابیندەکات بۆ زیاتر لەسهدا 60ی گەڕەکەکانی شارەکە و ئێستا تەواو بووه، پارێزگاری ئەنبار، سوهەیب راوی، پێنجشەممە (1 حوزەیران) رایگەیاند.
راوی لە پەراوێزی کردنەوەی پڕۆژەکەدا بە دیارونای وت: "پڕۆژەکە، کە ئەمڕۆ کرایەوە، تێکشکابوو لەماوەی دهسهڵاتی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)دا لە شارەکەدا."
وتیشی کاروباری بەگەڕخستنەوەكه كه شەش مانگی خایاند، نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری تێچوو کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پارەی بۆ دابینکرا.