هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە دوایین ئهو ناوچانهی موسڵ كه لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا ماون بەڵام هەبوونی ژمارەیەکی زۆری مەدەنی پێشڕهوییهكهیان خاودەکاتەوە، وتەبێژێکی سەربازی پێنجشەممە (1 حوزەیران) رایگەیاند.
دوای تێپەڕبونی زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر ئۆپەراسیۆنە گەورەکەدا بۆ گرتنەوەی دووەم گەورەترین شاری عێراق، هێزە ئەمنییەکان هەموو ناوچەکانی موسڵیان لەدهست داعش سهندۆتهوه، جگە لە چەند ناوچەیەکی کەمنەبێت، بەڵام پێدەچێت نزیکەی 200,000 مەدەنی لەو ناوچانە گیربخۆن لەژێردەستی توندڕەوەکاندا.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەوەی پێشڕەویی ئێمە دوادەخات هەبوونی خەڵکی مەدەنییە."
وتیشی: "ئێمە پێشوازیمان لە سەدان خێزان کرد لەڕێگەی رارەوی ئهمینهوه."
رەسوڵ لە وتەیەکی تردا بە دیارونای وت پێنجشەممە نزیکەی 391 خێزان گواستراونەتەوە لە زەنجیلی و باب تۆبەوە.
وتی: "هەروەها هێزە هاوبەشەکان 12 تیرۆرستیشیان کوشتووە لە شەڕەکانی ئهمڕۆدا."