هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەخۆشخانەیەکی سوری ژیان دەپارێزێت بەهۆی بەکارهێنانی وزەی خۆره‌وه‌

ژووری منداڵبوون و فریاکەوتن لە نەخۆشخانەیەکی باکوری سوریا سێشەممە (30 ئایار) لەوحه‌كانی وزەی خۆری چالاککرد کە رێگەیانپێدەدات کارەبای نەپچڕاویان هەبێت بۆ یەکەمجار لەماوەی چەند ساڵدا، ئاژاسنی فرانس پرێس رایگەیاند.

نەخۆشخانەکانی ناوچه‌كانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا روبەڕووی پچڕانی پڕمه‌ترسیی کارەبا دەبنەوە بەهۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان و کەمیی سوتەمەنیه‌وه‌ بۆ موه‌لیدەکان.

یەکێتی چاودێریی تەندروستی و رێکخراوەکانی هاوکاری هیواخوازە پڕۆژە نوێکەی وزەی خۆر بتوانێت بەسەر هەردوو بەربەستەکەدا سەربکەوێت.

رێکخراوەکە رایگەیاند 480 لەوحی وزەی خۆری جێگیرکردووە لە نەخۆشخانەیەکی گەورەی ناوچه‌كانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری سوریا لە کانونی یەکەمەوە و پڕۆژەکە سێشەممە بە فەرمی کرایەوە.

رێکخراوە خێرخوازیەکەی بواری تەندروستی رازینه‌بوو شوێنی نەخۆشخانەکە دیاریبکات.

بەرپرسی رێکخراوەکە بۆ پڕۆژەی وزەی خۆر لە سوریا، تاریق مەقدیسی، وتی: "ئامانجمان جێگیرکردنی سیستەمێکی وزەی خۆر بوو کە بتوانێت وزەیەکی پاك و بەردەوام و هەرزان دابینبکات بۆ نەخۆشخانە فریاگوزاریەکانی سوریا."

مەقدیسی وتی: "نەخۆشەکان لەم نەخۆشخانەیەدا نابێت ئیتر هه‌رگیز ئازاریان پێبگات بەهۆی پچڕانی کارەباوە."

بەگوێرەی رێکخراوەکە، لەوحەکان پارمەتی پڕۆژەکە دەدەن مانگی زیاتر لە 7,000 لیتر گازوایلی گرانبەها گلبدەنەوە، كه‌ لە سەدا 20 بۆ30 خەرجیی وزەی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌.

ئەوان یارمەتی دابینکردنی کارەبا دەدەن بۆ 700 بۆ 800 نەخۆش.

سەرۆکی لقی رێکخراوەکە لە سویسرا، شادی ئەلشەحادە، وتی لە حاڵەتی پچڕانی کارەبادا بەتەواوی قاوشی منداڵبوون و چاودێریی چڕ و ژووری فریاکەوتن دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەردەوام بن.

رێکخراوەکە ئێستا هەوڵدەدات نزیکەی 1.5 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بۆ لەوحی وزەی خۆر لە پێنج نەخۆشخانەی تردا لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500