هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی داعش لە موسڵ دەکوژێت

سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە موسڵ کوژرا، دەزگای دژەتیرۆر لە بەیاننامەیەکدا سێشەممە (30 ئایار) رایگەیاند.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "عومەر مەهدی ئەحمەد زێدان، کە بە ئەبو مونزیر ئەردەنیش ناسرابوو... لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیماناندا کوژرا لە پایتەختی پارێزگای نەینەوا، موسڵ."

دەزگاکە راشیگەیاند: "زانیاریی کۆکراوە ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ئەردەنی سەرکردەیەکی باڵای داعش بووە."

هاوکات، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، چوارشەممە وتی هێزەکانی عێراق بە سەدان خێزانی رۆژئاوای موسڵیان گواستۆتەوە بۆ چەند ناوچەیەکی سەلامەت.

ره‌سوڵ بە دیارونای وت: "پێشڕەوی لە شەڕی گەڕەکی زەنجیلیدا بەدەستهاتووە کە هێزە عێراقییەکان چەندین بینای حکومیی خزمەتگوزارییان گرتۆتەوە و لانیکەم 20 تیرۆرستی داعشیان کوشتووە، لەنێویاندا چەکدارانی بیانی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500