14 کەسی مەدەنی درەنگانی دووشەممە (29 ئایار) کوژران کاتێك چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) گەڕەکێکی ژێردەستی حکومەتیان بۆردومانکرد لە شاری دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ سێ منداڵ لەنێو کوژراواندا هەبوون لە ناوچەی جورەی ژێردەستی رژێم.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "بۆردومانەکە راستەوخۆ پێش کۆبوونەوەی خێزانەکان ئەنجامدرا بۆ شکاندنی رۆژووی رەمەزان."
دانیشتوانی سێ یەکی دێرەزووری ژێردەستی رژێم، كه لەلایەن داعشهوه لە سەرەتای 2015وە گهمارۆدراوه، دەخەمڵێنرێت به 100,000 کەس.
هەروەها زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگاکە کە دەوڵەمەندە بە نەوت لەژێردەستی داعشدایە.
چالاکوانێكی سهربه دێرەزوور 24، کە هەواڵ لەسەر شارەکە بڵاودەکاتەوە، عومەر ئەبو لەیلا، وتی: "لانیکەم شەش رەتڵی هاوەن ناوچەی جورەیان کردەئامانج. داعش بە بەردەوامی ئەو گەڕەکەی بە هاوەن کردۆتە ئامانج."
وتیشی زیاتر لە 40 کەس برینداربوون، لەنێویاندا ژن و منداڵ.
ئەبو لەیلا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هەندێکیان لە بارودۆخی هەستیاردان، بەڵام بارودۆخی تەندروستی لە گەڕەکەکە بەرەو خراپبوون دەچێت بەهۆی کەمیی کارمەند و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکییهوه."