بە تۆمارکردنی رۆژانەی پێشڕەویی نوێ لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە شەڕی موسڵدا، پلانی سەربازی بۆ گرتنەوەی شارەکە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چۆتە دوایین قۆناغیەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سێشەممە (30 ئایار) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق وروژمیانکردە نێو گەڕەکەکانی شیفا و زەنجیلیهوه [باکوری موسڵی کۆن] و لەوێ زیاتر لە 20 بینای حکومییان گرتەوە."
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند ئەفسەرێکی سوپای عێراق وتی هێزە ئەمنییەکان بەهێواشی پێشڕەوییان دەکرد لە شیفا لە هەوڵیاندا بۆ پاراستنی ژێرخانەکەی.
عەمید شاکر کازم موحسین وتی: "کێشەکە ئەوەیە گەڕەکەکە چوار یان پێنج نەخۆشخانەی تێدایە." وتیشی هێزەکانیان مۆڵەتیان پێدراوه "كاتی زیاتر وهربگرن تا ژێرخانەکەی بپارێزن و مەدەنیەکان سەلامەت بن".
رەسوڵ وتی هاوکات، پۆلیسی فیدراڵی راڕەوی سەلامەتی کردۆتەوە بۆ مەدەنییەکان لە گهڕهكهكانی تۆب و باب بەیز بۆ ئاسانکاریی دەرچوونیان لە ناوچەی شەڕ.