گروپێکی نزیکەی 50 پەنابەری سوری لەنیوان مەغریب و جەزائیردا گیریانخواردووە و تووشی "دۆخێکی کارەساتبار" بوون لەکاتێکدا ناتوانن بەهیچ ئاراستەیەکدا بجوڵێن، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چوارشەممە (24 ئایار) هۆشدارییان دا.
رێكخاوهكان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: "سەرکۆنەی ئەو دۆخە کارەساتبارە دەکەین کە تەواوی خێزانە سوریەکان تووشیبوون لە زۆنی نێوان هەردوو سنووری ناوچەی فەکیك (لە مەغریب) و ناوچەی بەنی وەنیف (لە جەزائیر)."
رێکخراوی مەغریبی بۆ مافەکانی مرۆڤ و دەستەی پارێزگاریی مافەکانی مرۆڤی جەزائیر داوایان لەو دوو حکومەتە کرد کە یارمەتیی پەنابەرەکان بدەن.
لە بەیاننامەکهدا رایانگەیاند کارەساتی ئەو کەسانەی گیریانخواردووە "جددیە و پێویستی بە دەسەڵاتدارانی دوو وڵاتەکە هەیە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن و چارەسەرێك بدۆزنەوە".
ژن و منداڵ لەنێوان ئەوانەدان کە سەریانلێشێواوە لەو ناوچە بێلایەنەدا لە کۆتایی نیسانەوە.
ناوچەکە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە 1994ەوە داخراوە.