رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پاشەکشەدەكات لە سێ ناوچەی نوێ لەنێوان گەڕەکەکانی ریفاعی و رەبیع و مزگەوتی نوری لە رۆژئاوای موسڵ سێشەممە (23 ئایار)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی دژەتیرۆر و سوپا و بەرپەرچدانەوەی خێرا سێ شوێنی نوێیان گرتۆتەوە و گرتنەوەی تەواوی حاوی کەنیسەشیان تەواوکرد."
رەسوڵ وتی داعش سێشەممە هەوڵیدا گەمارۆی سەر ئەندامانی بشکێنێت لەو دواههمین گەڕەکانهی هێشتا لەژێردەستیدان، بەڵام هەوڵەکە "پوچهڵكرایهوه".
وتیشی: "هێزی ئاسمانیی عێراق بۆردومانی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانی کرد کە هەوڵیاندا بۆشاییەك لە گەمارۆ سەربازیەکەدا بکەنەوە بۆ رێگەدان بە شەڕکەرانی داعش تا پاشەکشە بکەن و لە موسڵ هەڵبێن."
هەروەها وتی: "نۆ تیرۆریست کوژران و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و بارهەڵگرێکی گەورەش تێکشکێنران."