رژێمی سوریا یەکشەممە (21 ئایار) بهتەواوی ناوەڕاستی شاری حومسی گرتەوەدەست لەگەڵ دهرچوونی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دوایین ناوچەی ژێردەستیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لە کانونی یەکەمەوە، ئۆپۆزسیۆن حەڵەبی قەڵای پێشویان لەدەستداوە لەگەڵ هەموو ئەو ناوچانەی لە دیمەشق لهژێردهستیاندا بوون.
هەرەسی ئەمدواییە زیاتر سیمبۆڵییە، هەرچەندە زۆربەی ئۆپۆزسیۆن لە حومس لە 2014 دەرکران دوای دوو ساڵ لە بۆردومانکردن و ئابڵوقەیەکی سەخت.
پارێزگاری حومس، تەلال بەرازی، وتی: "دواههمی پاس (کە راگوێزراوهكانی هەڵگرتبوو) گەڕەکی واێری بەجێهێشت."
بەرازی یەکشەممە وتی 3,000 راگوێزراو، لەنێویاندا 700 شەڕکەری ئۆپۆزسیۆن، ئامادەن بۆ چونەدەرەوە لە واێر.
راگوێزراوان به 50 پاس شارهكهیان بهجێهێشت، لهكاتێكدا زیاتر لە 30 بارهەڵگریش کەلوپەلی ماڵەکانیانی بارکرد.
زۆربەی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن شاڵی رەشیان بەستبوو بۆ شاردنەوەی روخساریان، هەندێکیان چەکی سوکیان پێبوو کە بەپێی رێککەوتنەکە رێگەیانپێدرابوو لەکاتێکدا خێزانەکان جانتای گەورەیان پێچابووهوە و منداڵانیش یاریهكانیان هەڵگرتبوو.
ئۆپەراسیۆنەكه دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد و چەند هەفتەیەكی خایاند.
بەپێی رێککەوتنەکە، شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن رێگەی سەلامەتیان بۆ دابینکراوە لەلایەن حکومەتهوه بۆ چوونەدەرەوە لە حومس بەرەو ناوچەکانی تری ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا، لەنێویاندا پارێزگای ئیدلیبی باکوری رۆژهەڵات.