هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەستدەکەن بە گەڕان بەدوای پاشماوەی داعشدا لە ئەنبار

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دووشەممە (22 ئایار) دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی راگەیاند لە ئه‌نبار بۆ گەڕان به‌دوای پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا کە هەڕەشەی ئەمنیین بۆ سەر پارێزگاکە.

وەزارەتی بەرگری لە راگەیەندراوێکدا وتی ئەو ناوچانەی بڕیارە پاکبکرێنەوە تەبائی، بەنی زەید و کەسرات لە خۆرهەڵاتی ئەنبارن، کە نزیکن لە پشتێنەی خۆرئاوای بەغدای پایتەخته‌وه‌.

ئۆپەراسیۆنه‌كانی پاککردنەوە ناوچەکانی سەمیل و وادی قەزەفیش لەخۆدەگرن لە باشوری ئه‌و رێگە نێودەوڵەتییه‌ی بەغدا دەبەستێتەوە بە عەممان و دیمەشقەوە.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجیەتی بدات بەسەر پاشماوەی شانە جێماوەکانی داعشدا لەو ناوچانەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500