سوپای سوریا بهتەواوەتی دوو گوندی ناوەندی لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سهندهوه دوای هێرشێك کە چەندین خەڵكی کوشت، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (19 ئایار) رایگهیاند كه هێزەکانی [سوریا] و هاوپەیمانە میلیشیاکانی گوندەکانی ئەقاریب و مەبوجەی پارێزگای حەمایان گرتەوە رۆژێك دوای هێرشەکەی داعش.
روانەگەکە راشیگهیاند كه هێرشەکەی داعش کوشتنی 25 هاوڵاتی مەدەنیی لێکەوتەوە كه پێنجیان منداڵ بوون لەگەڵ 27 شەڕکەری هەواداری حکومەت.
وتیشی لانی کەم سیان لە مەدەنیەکان، پیاوێك و دوو منداڵ، بە چەقۆ کوژراون.
روانگەکە لە راپۆرتێکدا وتی 10 چەکداری داعش کوژران لە هێرشەکەدا کە سەرلەبەیانی دەستیپێکرد و دواتر گروپەکە بۆ ماوەیەکی کورت دەستیگرت بەسەر ئەقاریب و بەشێکی مەبوجەدا.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی، سانا، وتی 52 هاوڵاتی کوژراون، لهنێویاندا 15 منداڵ و وتیشی زۆربەی کوژراوەکان سەریانبڕدراوە و پارچەپارچە کراون.