هه‌واڵه‌كانی عێراق

70 موشەکی داعش لە باکوری بەغدا دۆزرانەوە

هێزەکانی عێراق 70 موشەکی داعشیان لە باکوری بەغدا دۆزییەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا کە دوای زانیاریپێدان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ئەنجامدرا، وەزارەتی بەرگری هەینی (19 ئایار) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ "بە هاریکاری لەگەڵ ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی و لیوای 22، دەزگای هەواڵگریی سەربازی دەستی بەسەر حەشارگەیەکی چەکدا گرت لە تارمییە، باکوری بەغدا،" لە پارێزگای سەلاحەدین.

بەیاننامەکە راشیگەیاند حەشارگەکە زیاتر لە 70 موشەکی مامناوەند و کورتمه‌ودای تێدابوو، لەنێویاندا موشەکی دژە-زرێپۆش و کاتیوشا كه‌ هی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوون.

هه‌روه‌ها رایگەیاند كه‌ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین بۆمب و تەقەمەنییش دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500