هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش گەڕەکی وەرشان لە خۆرئاوای موسڵ لەدەستدەدات

هێزەکانی عێراق رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە گەڕەکی وەرشان لە خۆرئاوای موسڵ دەرکرد و پێشڕەوی دەکەن بەرەو دوایین بنکەکانی گروپەکە، ناوچەیەك لەنێوان گەڕەکەکانی رەفاعی و رەفیع، سەرۆکی ئاژانسی دژە-تیرۆر فەریق عەبدولغەنی ئەسەدی بە دیارونای وت.

ئه‌سه‌دی وتی: "هێزەکانی عێراق زیانی زۆریان لە داعش دا، زیاتر لە 40 ئەندامیان کوشت، لەکاتێکدا فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆمبارانی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانیان کرد پێش ئەوەی بگەنە هێزە هاوبەشەکان."

وتیشی: "لەئێستادا داعش تەنیا کۆنترۆڵی 5٪ خاکی موسڵ دەکات."

وتی هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500