هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق چەند رێگایەك دەکاتەوە لە بەغدا

چەندین رێگای داخراو کرانەوە لە ناوچەی کەرخی بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێنجشەممە (18 ئایار) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "رێگا کراوەکان دەکەونە دەوانم-رەی و قەتر نەدا لە ناوچەی کەرخ."

بەیاننامەکە راشیگەیاند چاوەڕواندەکرێت ئەم هەنگاوە گوشار له‌سه‌ر هاتوچۆ کەمبکاتەوە بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێشتر رایگەیاندبوو کە ژمارەیەك رێگای داخراو دەکاتەوە لە ناوچەکانی کەرخ و ره‌سافە بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500