هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ کۆڕەوی ئاوارەکانی موسڵ راناگات لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانی عێراقدا

کۆڕەوی خەڵکی مەدەنی موسڵ گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و وایکردووە رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان بەزەحمەت پێڕابگەن، لەكاتێكدا هێزە هاوبەشەکانی عێراق پێشڕەویی زیاتر ده‌كه‌ن لە شەڕی گرتنەوەی شارەکەدا.

رێكخه‌ری کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لیزا گراندی، پێنجشەممە (18 ئایار) وتی: "ژمارەی ئەو خەڵکەی لە ماڵەکانیان هەڵدێن لە رۆژئاوای موسڵ ئێجگار زۆرە."

وتیشی: "ئێمە قسە لەسەر ژمارەی زۆری خێزانەکان دەکەین کە هەموو شتێك لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن. ئەوان لەژێر بارودۆخی زۆر سەختدا هەڵدێن. زۆربەیان توشی بەدخۆراکی بوون و دەستیان بە ئاوی خواردنەوە و دەرمان رانەگەیشتووە بۆ چەند هەفتەیەك یان مانگێك."

هاوکات هێزەکای عێراق بەردەوامن لە روبەڕوبونەوەی چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شەڕی شەقام بە شەقامدا لەناو بەشی رۆژئاوای موسڵدا.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، پێنجشەممە بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەکی سنورداری گەڕەکی نەجاریان گرتەوە و چونەتە ناو باب سنجاره‌وه‌.

وتیشی: "هەروەها توانیویانە چوارڕیانی خوێندنگەی خەولە بینت ئەزوەر بگرنەوە."

هەروەها وتی: "سی و یەك تیرۆریست کوژران لە شەڕەکاندا، ئەوانی تر، لەنێویاندا نیشناگر کە پێدەچێت عێراقی نەبن، دەورەدراون."

وتیشی: "ئێستا کاردەکەین بۆ لەناوبردنیان یان ناچاریان دەکەین خۆیان بەدەستەوە بدەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500