دادگای تاوانی بابل چوارشەممە (17 ئایار) سزای مەرگی سەپاند بەسەر دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا کە ساڵی رابردوو بەشدارییان کردبوو لە تەقاندنەوەی خاڵێکی پشکنیندا و تیایدا نزیکەی 100 عێراقیی کوژران و برینداربوون.
دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "دادگا گوێبیستی کەیسی دوو تۆمەتبار بوو بە تەقاندنەوەی خاڵی پشکنینی ئاسار ساڵی رابردوو."
بهگوێرهی بەیاننامەکە: "سەلمێنرا دوو تۆمەتبارەکە سەر بە داعش بوون و وەك بەشێك لە بەناو ویلایەتی باشور کاریاندهكرد."
راشیگەیاند كه ئهو دوو كهسه خۆکوژەکەیان گواستۆتەوە بە لۆرییە بۆمبڕێژکراوەکەیەوە بۆ شوێنی هێرشەکە.
بەیاننامەکەدا رایگهیاند: "دادگا بەڵگەی بەردەستی پشکنی، کارەکانی راییکرد و سزای مەرگی سەپاند بەسەر دوو کەسەکەدا بەگوێرەی ماددەی 4ی دژە-تیرۆر." ههروهها ئاماژهشی دا بەوەی كه "دەکرێت تێههڵچوونهوه دژ به حوکمەکە ئهنجامبدرێت".