هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان 2 گەڕەکی تر ئازاددەکەن لە موسڵ

هێزە هاوبەشەکانی عێراق گەڕەکەکانی ئیقتیسادیین و 17ی تەمووزیان ئازادکرد و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناکان بەرزکردوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چوارشەممە (17 ئایار) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "ئیقتیسادیین و 17ی تەمووز بەتەواوی رزگاركران و چووینەتە ناو گەڕەکی نەجاره‌وه‌ کە شەڕێکی سەختی تێدا دەکرێت لەگەڵ رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)."

وتیشی کەرتە سەربازییه‌كان دەستیانکردووە بە دابینکردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ ئەو دانیشتوانەی گیریانخواردووە لە ماڵەکانیاندا و ئاماژەی بەوەشدا کە داعش زیانی زۆری بەرکەوتووە لەو شەڕانەدا كه‌ لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە بەردەوامن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500