هه‌واڵه‌كانی عێراق

خولێكی نوێی گفتوگۆی ئاشتیی سوریا لە جنێف بەڕێوەدەچێت

خولێكی نوێی گفتوگۆی ئاشتیی سوریا سێشەممە (16 ئایار) دەستپێدەکات لە جنێف، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەرۆکی شاندی رژێمی سوریا، بەشار جەعفەری، سێشەممە کۆبونەوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دی میستورا کرد.

دەبوو لە کۆتایی ئەو رۆژەدا لیژنەی باڵای دانوستانه‌كان کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکییە و لەلایەن ناسر حەریری و محەمەد سەبراوە پێشەنگی دەکرێت، لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە.

دانوستانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرکیزیان لەسەر چوار "سه‌به‌ته‌ی" جیاوازە: حوکمداری، دەستوورێکی نوێ، هەڵبژاردن و شەڕکردن دژی "تیرۆریزم" لە وڵاتێکی وێرانبوودا بەهۆی شەڕه‌وه‌.

لە چاوەڕوانیی گەیشتنی شاندی رژێم و لیژنەی باڵای دانوستان [ی ئۆپۆزسیۆن] لە کۆتایی هەفتەدا بۆ ئەو شارە سویسرییە، دی میستورا وتی ویستوویەتی زۆر کێشە تاوتووێ بکات بەهیوای بەرهەمهێنانی پێشنیازی بەپێز.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500