هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی عەرەبی-کوردی پێشڕەویدەکات بەرەو شاری رەققە

هێزەکانی سوریای دیموکرات چوار کیلۆمەتر پێشڕەوییانکردووە بەرەو باکور و رۆژهەڵاتی شاری رەققە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (16 ئایار) رایگەیاند.

ئەم پێشڕەویە هاوپەیمانی عەرەبی-کوردی نزیکتردەکاتەوە لە گرنگترینی قه‌ڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا.

بەڵام شەڕکەران هێشتا 40 کیلۆمەتر دوورن لە رۆژئاوای رەققە و هیچ ناوچه‌یه‌كیشیان راستەوخۆ لەژێر کۆنتڕۆڵدا نیە لە باشوری شارەکەدا کە هاوسنوری روباری فوڕاتە.

وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە، تەلال سەلۆ، وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "دووشەممە سێ گوندیان گرت بە دووریی چوارکیلۆمەتر لە باکوری رەققەوه‌" و ئاماژەشیدا به‌وه‌ی کە هاوپەیمانێتیەکە ئەو شەوە دوو گوندی تریشی گرت بەدووریی چوار کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارەکەوە.

وتیشی: "ئێمە نزیکین لە دەورەدانی رەققە لە رۆژهەڵات و باکورەوە، بەڵام پێویستە لە بەرەی رۆژئاواوە پێشڕەویبکەین پێشئەوەی هێرشەکە ئەنجامبدەین (بۆ سەر شارەکە) لەکاتی گونجاودا."

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، شەڕکەرانی داعش هێشتا دەتوانن هاتوچۆبکەن بۆ ناوەوە و دەرەوەی شارەکە لەڕێگەی ناوچەی باشورەوە و پەڕینەوە لە فوڕات بە بەلەم.

لەوێوە بەرەو ئەوپەڕی باشور دەڕۆن بۆ شارۆچکەی شوخنەی ژێردەستی داعش لە پارێزگای حومس و بەرەو رۆژهەڵاتیش بۆ پارێزگای دێرە زوور کە بەزۆری لەژێردەستی داعشدا ماون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500