رژێمی سوریا بنکەیەکی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی حەلەب لهدهست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سهندهوه شەممە (13 ئایار) دوای زیاتر لە دوو مانگ لە پێکدادانی سەخت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بنکەی ئاسمانیی جەرەح لەژێردەستی داعشدا بوو لە کانونی دووەمی 2014وە، کاتێك گروپەکە لە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنی گرت کە ساڵێك پێشتر دهستیان بهسهردا گرتبوو.
سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هێزەکانی رژێم فڕۆکەخانەی سەربازیی جەرەحیان کۆنتڕۆڵکرد دوای شەڕێکی قورس."
وتیشی زۆربەی شەڕکەرانی گروپەکە پاشەکشەیانکردووە "هەروەها هێزەکانی رژێم ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە ئەنجامدەدەن لە فڕۆکەخانەکەدا و توشی پێکدادانی سنوردار بوون لەگەڵ ئەندامە ماوەکانی داعشدا."
رژێمی سوریا هێرشێکی ئەنجامدا لەدژی داعش لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب لە ناوەڕاستی کانونی دووەمدا. بەگوێرەی روانگەکە، تاکو ئێستا رژێم زیاتر لە 170 گوند و شارۆچکەی لەناوچەکەدا کۆنتڕۆڵکردووە.
سەچاوەیەکی سەربازی گرتنی فڕۆکەخانەی جەرەحی پشتڕاستکردەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە گوندی دەوروبەری.