هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا لە گرتنەوەی تەواوی دیمەشق نزیکدەبێتەوە

رژێمی سوریا نزیکە لە پتەوکردنی هەژمونی بەسەر تەواوی پایتەختدا به‌گوێره‌ی رێککەوتنی ناوخۆیی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (15 ئایار) رایگەیاند.

شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ندێك له‌ دواهه‌مین ناوچەكانی ژێردەستیان چۆڵکردووە لە دیمەشق، لەگەڵ زیاتر لە 2,000 مەدەنی و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن کە ناوچەی قابونیان چۆڵکرد یەکشەممە، دوای بەجێهێشتنی هاوشێوە لە گەڕەکەکانی بەرزەح و تشرین لەسەرەتای هەفتەی رابردوودا.

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "بە گرتنی ئەو سێ گەڕەکە، ئێستا رژێم نزیکەی هەموو پایتەختی لەژێردەستدایە."

وتیشی لە رۆژهەڵاتی دیمەشق، "ئۆپۆزسیۆن تەنیا بەشێکی ناوچەی جۆباری لەژێردەستدایە، کە زۆربەی تێکشکاوە."

هه‌روه‌ها وتی لە باشور، گەڕەکەکانی تەدەمون و هاجەر ئەسوەد و کەمپی یەرموك ئێستا بەزۆری لەلایەن توندڕەوانەوە کۆنتڕۆڵکراون، لەنێویاندا رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500