رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێشتا چوار گەڕەکی لەژێردەستدایە لە رۆژئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا دووشەممە (15 ئایار) رایگەیاند.
یاره‌ڵا بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق چوونەتەناو وەرشان و باب سنجار کە شەڕ لەوێدا بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لەسه‌دا 50ی ئەو دوو گەڕەکەیان گرتۆتەوە."
وتیشی: "داعش ئێستا تەنیا چوار گەڕەکی لەژێردهستدایه و دوایئەوە ئێمە ئازادکردنی تەواوی موسڵ رادەگەیەنین."
یاره‌ڵا وتی گروپەکە هێشتا بوونیان هه‌یه لە "له‌سه‌دا 6ی سەرجەمی ناوچەی موسڵدا" و ئاماژەشیدا به‌وه‌ی كه "ئەندامە ماوەکانی دابه‌شبوون به‌سه‌ر مۆڵگه و شانەی پەرشوبڵاودا و ئێمەش کاردەکەین بۆ چاودێریکردن و لەناوبردنیان بەخێرایی."