هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 65 خێزان لە موسڵ لەدەست داعش رزگاردەکەن

دوای شەڕێکی سەخت کە زیاتر لە هەشت کاتژمێری خایاند، هێزەکانی عێراق هەینی (12 ئایار) گەڕەکی ئیسلاح زەراعییان لە خۆرئاوای موسڵ لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سه‌نده‌وه‌.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێزە هاوبەشەکانمان بەتەواوی گەڕەکەکەیان ئازادکردووە و ئاڵای عێراق لەسەر بیناکانی هەڵکراوە."

یارەڵڵا وتی 65 خێزان کە لەلایەن داعشەوە وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنران ئازادکران و ئاماژەشی كرد بەوەی كه‌ ئەوان هاوکاریی دەستبەجێیان پێبەخشراوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "کەوتنی شانە ماوەکانی داعش لە موسڵ و رزگارکردنی ناوچەکان یەك لەدوای یەك دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی زۆر زوو دەگه‌ین به‌ ئازادکردنی تەواوەتی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500