رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) داوادهكات لە پیاوانی دێرەزور و گوندەکانی خۆرهەڵاتی، له تەمەنه جیاوازەكاندا، تا بچن له موسڵ و رەققە شهڕبکەن، بەگوێرەی میدیا ناوخۆییە عەرەبییەکان.
گروپەکە پێنجشەممە (11 ئایار) لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکان و کەناڵە میدیاییەکانیەوە فەرمانێکی بڵاوکردەوە بۆ هەر پیاوێك "کە دەتوانێت بجەنگێت" پەیوەندی بکات بە بنکە ئەمنییەکانەوە.
دوای لەدەستدانی شاری ستراتیژیی تەبقە و شکستی بەردەوامی لە موسڵ، داعش نائومێدانە هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی بە پەنابردن بۆ پیاوانی گەنج لە یەکێك لە دوایین قهڵاكانیدا.
لە ئێستادا گروپەکە ئامادەییەکی بەرچاوی هەیە لە خۆرهەڵاتی دێرەزور و لە شارۆچکەکانی عەشارە، ئەلبوکەمال و مەیادین.